عه‌بادی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خاته ناو سێره‌ی حه‌شده‌وه
ئه‌و رۆژنامه‌وانه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی 150 هه‌زار چه‌كدارن، ساڵی 2014 به پاڵپشتی ئێران دامه‌زراون، له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه‌دا رۆڵیان له شكستپێهینانی داعشدا هه‌بووه كه سێ یه‌كی خاكی عێراقی خستبووه ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به پشت به‌ستن به هه‌ژموونی خۆی و ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌هۆی بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، تاران هه‌وڵ ده‌دات و پلانی درێژخایه‌نی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقی زۆرینه شیعه‌ی دراوسێی بكاته ده‌ره‌وه".
پله و مووچه
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی پێشوازی له ئیسحاق جه‌هانگیریی جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌سازی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی پله و مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ لقه‌كانی دیكه‌ی سوپای عێراقدا هاوتا بكرێن".
تۆم ئۆكۆنۆر ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری سوننه و كریستیان و پێكهاته‌كانی دیكه له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان و ساڵی 2016 به فه‌رمی ناسێنران و خرانه ژێر فه‌رمانی عه‌بادییه‌وه. به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی به پشتگوێخستن و به ئامانجگرتنی موسڵمانه‌كانی دیكه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه شیعه نیین، به‌تایبه‌تی موسڵمانه سوننه‌كان، هه‌ر چه‌نده خۆیان ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌مریكا
تۆم ئۆكۆنۆر ده‌ڵێت: "حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو سه‌رنجی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر دانانی سنوورێك بۆ ئه‌ركه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی پاش جه‌نگی داعش".
چونكه كاتێك له هاوینی رابردوو مووسڵ كۆنترۆڵكرایه‌وه‌و له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا دوا مۆڵگه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له رۆژئاوای عێراق ئازادكرایه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد و داوایان لێ‌كرد به خێرایی له عیراق بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق كه واشنتن خستنیه لیستی تیرۆره‌وه، رایانگه‌یاند: "ئێمه ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕكردن له هه‌ر ساتێك‌دا بێت".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی بۆ هاوتاكردنی پله و مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شد، هیچ كاتێك چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بووه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا كۆششێكی زۆری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی شیعه له به‌ریه‌كتری هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌تایبه‌تی حزبوڵڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، چونكه له پاش "داگیركردنی عێراق" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌و گرووپانه له‌ژێر ناوی دیكه‌دا به پاڵپشتی ئێران دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ڕیان كردووه‌و ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌وه سیره‌ی ئه‌و میلیشیانه‌وه.
K24