لە عێراق هاووڵاتیان لەسەر بێ دینی دەستگیر دەكرێن

لە عێراق هاووڵاتیان لەسەر بێ دینی دەستگیر دەكرێن
دادگاكانی عێراق چەند بڕیارێكی دەستگیركردنیان بۆ ژمارەیەك هاووڵاتی دەركردووە بەتۆمەتی بێ دینی و بڵاوكردنەوەی بیر و باوەڕی دژە ئیسلامی.


لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای ناسریە، دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ چوار هاووڵاتی دەركرد، كە گوایە تۆمەتبارن بە لایەنگری بزوتنەوەیەكی بێ دینی.


دادگای ناحیەی غەراف سەر بە پارێزگای ناسریەی باشووری عێراق بڕیاری دەستگیركردنی چوار كەسی داوە و یەكێكیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە.


ئیدارەی ناحیەكە رایگەیاندووە كە ئەم كەسانە لایەنگری بزوتنەوەی بێ دینی دەكەن و تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزییەكانی كۆمەڵگە و حوكمەكانی ئیسلام.


ئەم پێشهاتە نوێیەی عێراق لە كاتێكدایە كە زۆربەی حزبەكانی دەسەڵات لە عێراق، حزبی ئیسلامی و سەر بە ویلایەتی فەقیهی ئێرانن و ئەم رووداوە نوێیەش بە پێشهاتێكی مەترسیدار دەزاندرێ لەسەر بیر و ڕای ئازاد.
bas news-
Top