ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێک لەبارەی فەرمانبەرانی مەسیحییەوە دەردەکات
بەپێی نووسراوێک، کە مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وەکالەت واژۆی کردووە و میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، فەرمانبەرانی مەسیحی لە پلە وەزیفییەکانیان قەرەبوو دەکرێنەوە.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەموو ئەو فەرمانبەرە مەسیحییانەی لە کارەکانیان دابڕاون یان وازیان هێناوە، دوای کارکردن بە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکاتێک دایە، کە هاووڵاتییانی مەسیحی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوام رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی و تاوانکاری لەلایەن گرووپە چەکدارییە عێراقییەکان دەبنەوە.
باسنيوز