ڕاپۆرتێكى بریتانى: داعش سه‌ر له‌نوێ له‌ عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

 ڕاپۆرتێكى بریتانى: داعش سه‌ر له‌نوێ له‌ عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
رۆژنامه‌ى "ئیندیپندنت"ى له‌ ڕاپۆرتێكیدا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێكخراوى توندڕه‌وى داعش سه‌ر له‌نوێ له‌و ناوچانه‌ى كه‌ پێشتر لێى ده‌ركرابوون له‌ سووریا و عێراق، ده‌رده‌كه‌ونه‌وه‌ و هێرشى كتوپر، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ به‌ریتانییه‌كه‌، ڕاپۆرتێكی "پاتریك كۆكبرن"ى به‌ ناونیشانى (له‌ سووریا، رێكخراوى داعش به‌خێرایى و ‌به‌ شێوه‌یه‌كى ترسناك ده‌گه‌ڕێته‌وه) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌ و تێیدا باس له‌و چالاكییه‌ توندڕه‌وانانه‌ ده‌كات كه‌ داعش به‌م دواییانه‌ ئه‌نجامى داون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا، به‌دوور ده‌زانرێت، داعش هاوشێوه‌ى جاران بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌"هێشتا له‌ توانایدایه‌ كارى زۆر له‌سه‌ر وروژاندن و ناشتنى تۆوى دووبه‌ره‌كى تائیفیی بكات، چونكه زۆرێك له‌ دانیشتووانى مووسڵ و ڕه‌قه‌، تائێستاش گومانى داعشبوونیان له‌سه‌ره‌".

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ پێشتر داعش رێوشوێنى بۆ پاراستنى ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ شاره‌زاكانى خۆى گرتووه‌ته‌به‌ر و شوێنى حه‌شاردانى بۆ خۆیان و چه‌كه‌كانیان له‌ بیاباندا ئاماده‌ كردووه‌.








باسنيوز
Top