داعش خۆكوژ بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانى عێراق ئاماده ده‌كات
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ڕایگه‌یاندووه، كه هێزێك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا توانییان ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ى دوورگه‌ى ئیسحاقیی (20 كم خوارووى سامه‌ڕا) سێ خۆكوژ، بكوژن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریی پێشوه‌خت به بوونى سێ خۆكوژ كه پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه و له‌یه‌كێك له باخه‌كانى ناوچه‌كانى خۆیان حه‌شارداوه، هێزێكى ئه‌منیی گه‌یشتنه شوێنى دیاریكراو، گوتیشی: "هێزه‌كه له‌گه‌ڵ خۆكوژه‌كان به‌شه‌ڕ هاتن و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یان، خۆكوژه‌كان خۆیان ته‌قانده‌وه، به‌ڵام ته‌نها زیانیان به‌خۆیان گه‌یاند".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێش زیاتر له سێ مانگ، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند.
باسنيوز