فۆرد گروپی ئه‌لقاصد وه‌ك هاوبه‌شێكی نوێ له‌ عێراق هه‌ڵده‌بژێرێت

فۆرد گروپی ئه‌لقاصد وه‌ك هاوبه‌شێكی نوێ له‌ عێراق هه‌ڵده‌بژێرێت
به‌غداد / هه‌ولێر، عێراق ٢٦ی فبرایه‌ری 2018- كۆمپانیای فۆرد رایگه‌یاند كه‌ "گروپی ئه‌لقاصد" وه‌ك هاوبه‌ش دابه‌شكاری نوێی به‌رهه‌مه‌كانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێله‌كانی فۆردی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق دیاریكردووه‌.

"گروپی ئه‌لقاصد" به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئیئتیلافی بازرگانی داده‌نرێت له‌ عێراق و ئاماده‌یی ته‌واو و به‌ په‌له‌ی هه‌یه‌ بۆ پێشواز ی كردن له‌ هاوبه‌شانی فۆرد و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بێ وێنه‌كانی له‌ رێگای ده‌روازه‌ كاتییه‌كانیه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌ی ئوتومبێله‌كانی فۆرد له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، دواتریش له‌ به‌غدا له‌ سه‌ره‌تای مانگی مارس.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ گروپه‌كه‌ كار ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ چه‌ند پیشانگایه‌كی كاتی بۆ ماركه‌ی فۆرد له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك وبه‌غداد و یه‌كه‌میان له‌ مانگی ئایار ده‌كرێته‌وه‌،
هه‌روه‌ها پلانی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ و پیشانگای زیاتر له‌ نه‌جه‌ف و شاره‌كانی دیكه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی 2019.

به‌م بۆنەیە‌وه‌ میتیلۆ ئاریاس جێگری سەرۆکی مارکیتینگی فۆرد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی: ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ هاتنی گروپی ئه‌لقاصد بۆ نێو خێزانی فۆرد، ئه‌م هاوبه‌شییه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی پتەو‌مان به‌ دابینكردنی به‌رهه‌مه‌ جیهانییه‌كان و ئه‌زموونێكی شاهانه‌ی به‌رز بۆ هاوبه‌شانمان له‌ عێراق، ئێمه‌ بڕوایه‌كی ته‌واومان به‌و ئاماده‌بوونه‌ به‌هێزه‌ی گروپی ئه‌لقاصد هه‌یه‌ له‌ بازاڕی عێراق و پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی به‌ بێهاوتایی له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، گه‌یشتنی هاوبه‌شانمان به‌ باشترین ئاستی خزمه‌تگوزاری و ئه‌و پاڵپشتییه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ فۆرد مسۆگه‌ری ده‌كات به‌ ته‌واوی و له‌ كاتی گونجاودا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ موفه‌ق جه‌میل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی گروپی ئه‌لقاصد وتی: هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ فۆرد وه‌ك هاورده‌كار و دابه‌شكاری پشت پێ به‌ستراو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ بونیادنان له‌سه‌ر پێگه‌ی گروپی ئه‌لقاصدی پێشه‌نگ له‌ بازاڕ له‌ پاڵ سه‌ركه‌وتنی له‌ كه‌رتی ئوتومبێل، به‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی ره‌زامه‌ندی هاوبه‌شانمان به‌ ده‌ست ده‌هێنین و تیمی كاری پسپۆری فۆرد به‌ تامه‌زرۆن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ بێ هاوتاكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌رهه‌مه‌ جیهانییه‌ ئاست به‌رزه‌كانی فۆرد پێشكه‌ش به‌ هاوبه‌شانمان بكه‌ین.
گروپی ئه‌لقاصد مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌ له‌ عێراق، چونكه‌ به‌ر له‌ 70 ساڵ دامه‌زراوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌لقاصد بۆ گواستنه‌وه‌ له‌ ساڵی 1947، كۆمپانیاكه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ كاركردنی بێ وچان و پابه‌ندبوونی به‌ خزمه‌تكردنی هاوبه‌شانی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیایی و ده‌سته‌ حكومییه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌مه‌ش شوێنی خۆی كرده‌وه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو.
ئاریاس زیاتر وتی: عێراق به‌ بازاڕێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ كاره‌كانی فۆرد و به‌ هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ داده‌نرێت بۆ هاوبه‌شانمان له‌ عێراق، هه‌وڵێكی زۆریشماندا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌مان- دابه‌شكاری نوێ بۆ مسۆگه‌ر كردنی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و پاڵپشتی زۆر خێرا بۆ هاوبه‌شانی فۆرد و له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنی زیاتری كاره‌كانمان و پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كان و ئه‌زموونی هاوبه‌شانی بێ هاوتای فۆرد له‌ عێراق.

فۆرد پێشبینی ده‌كات له‌ عێراق داخوازییه‌كی زۆر له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی ئوتومبێلی فۆرد (ئیكسپیدیشن)ی وه‌رزشیی هه‌بێت كه‌ بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێت به‌ قه‌باره‌ی ته‌واوه‌وه‌، سەرەڕای زنجیرەی F-Series کە لە ماوەی ٤١ ساڵی رابردوودا بە بەردەوامی پڕفرۆشترین بار هەڵگرە لە ئەمریکا ، هەروەها ئوتومبێلی فۆرد ئیکسپلۆرەری وەرزشی دەچێتە خانەی مۆدێلەکانی فۆرد لە پێشانگاکانی (گروپی ئەلقاصد)، ئەم ئوتومبێلە بۆ زۆر مەبەست بەکاردەهێنرێت و پڕفرۆشترین ئوتومبێلە لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا، لەگەڵ پیک ئابی فۆرد رینجر کە بە باشترین توانای ناسراوە لە بەشی خۆیدا لە راکێشانی ناو ئاودا.

لەلایەکی دیکەوە بۆهاوبەشانمان ئەوانەی بەدوای ئوتومبێلی توانا بەرز و ئابووری لەرووی سووتەمەنی و ئەوانەی تێیدا هەست بە ئارامی و سەلامەتی دەکەن لە ئۆتۆمبێلی سیدانی بچووک، ئۆتۆمبێلی فۆرد فیگۆ هەیە کە ئەوەی دەیانەوێ و ئارەزووی دەکەن لە ئاستی بەرز و پەرەسەندنی تەکنۆلۆژیای زیرەک و سەلامەتیی تێدا بەدی دەکرێت.

لە دوای 15ی شوباتی 2018ەوە هاوبەشانمان دەتوانن پەیوەندی بە بنکەی خزمەتگوزاری هاوبەشانمان (گروپی ئەلقاصد)ەوە بکەن لەسەر ژمارەی 500 500 7716 964+ یان بە ئیمێلی [email protected]. سەبارەت بە خزمەتگوزاری لەسەر رێگا لە عێراق، ئەو هاوبەشانەی ئارەزوو لەو جۆرە پاڵپشتییە دەکەن پەیوەندی بکەن بە: 500 500 7716 964+.
سەرەڕای ئەمەش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بەشی خزمەتگوزاری هاوبەشانی هەرێمیی فۆرد لە رێگای ئەم ئیمێلەوە: [email protected]









خه ليل بله يى
Top