هاووڵاتییان گرتەی ڤیدیۆیی پێڵاوبارانکردنی عەبادی بڵاو دەکەنەوە
دوای تەقینەوە خوێناوییەکەی کەرادەی بەغدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کاروانێکی سەربازییەوە چووە شوێنەکە و هاووڵاتییانیش ئەو و حکوومەتەکەیان بە هۆکاری ئەو هەموو تەقینەوە و خوێنڕێژییەی وڵاتەکەیان، دانا.
هاووڵاتییانی ناوچەی کەڕادە رێگایان نەدا حەیدەر عەبادی بچێتە ناوچەکە و بە بەرد و پێڵاوبارانیان کرد و زیانی ماددی زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکەی، گەیاند و ناچاریان کرد ناوچەکە بەجێ بهێڵێت.
رۆژی 3ـی تەمموزی 2016، سێ تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی کەڕادە روویان دا و بوونە هۆی گیان لەدەستدانی 324 هاووڵاتی و برینداربوونی 250ـی دیکە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و بڵاو بوونەوەی دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداری لە شەقام و شارەکانی عێراق، بەردەوام کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بەغدای پایتەخت، روو دەدەن.
ڕەنگاڵە
باسنیوز