ناوی گرووپه‌كه‌ی سه‌ددام هاته‌وه ناو ناوان
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری عێراق، رۆژی 4/3/2018 داوایكردووه ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر موڵك و ماڵی ده‌یان به‌رپرسی سه‌رده‌می سه‌ددام حسێن و كه‌سه نزیكه‌كانیاندا.
له نامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری عێراقدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و داد و كشتوكاڵ كراوه، ناوی سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عس كه له زینداندان یان مردوون یان له سێداره‌دراون بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان نێردراوه. جگه له‌وه‌ش ناوی ژن و منداڵ و نه‌وه‌و كه‌سی پله دووی ئه‌و به‌رپرسانه‌شی تێدایه.
له لیسته‌كه‌دا ناوی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ناسراو به عه‌لی كیمیایی ئامۆزای سه‌ددام حسێنی تێدایه كه له ساڵی 2010 دا له سێداره‌درا. هه‌روه‌ها به‌رزان ئیبراهیم حه‌سه‌ن تكریتی زڕبرای سه‌ددام كه له ساڵی 2007 له سێداره‌درا له لیسته‌كه‌دایه.
ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان جێگری سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق كه ساڵی 2007 له سێداره‌درا له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌مید مه‌حه‌موود كه به عه‌بد حه‌موود ناسراوه‌و سكرتێری سه‌ددام بوو و له‌ساڵی 2012 له‌سێداره‌درا ناویان له لیسته‌كه‌دایه.
له لیسته‌كه‌دا ناوی تارق عه‌زیز هه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد و خرایه زیندانه‌وه، ساڵی 2015 كۆچی دوایی كرد. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی تارق عه‌زیز ره‌خنه له‌و بڕیاره ده‌گرێت و گوتوویه‌تی: "ئه‌و بڕیاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه به‌تایبه‌تی له كاتێكدایه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه كه بڕیاره له 12/5/2018 به‌ڕێوه بچێت".
كوڕه‌كه‌ی تارق عه‌زیز به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه: "ماوه‌ی 15 ساڵه ئێمه له‌ژێر گوشار و په‌راوێزخستن و ستهمداین، به‌سه. ئایا كه‌ی ئه‌و رقه كۆتایی دێت كه ناونراوه حكومه‌ت؟".
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه كه تارق عه‌زیز له رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن دا ژماره‌یه‌ك پۆستی وه‌زاری هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له ساڵی 1983 تا 1991 وه‌زیر و رووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه.
كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئه‌و سزایانه‌مان بیستووه كه بۆ ئه‌و كه‌سانه بڕاوه‌ته‌وه كه تاوانیان دژی گه‌لی عیراق ئه‌نجامداوه، به‌ڵام بۆچی دێن كه‌سوكاری پله دوویان ده‌كه‌نه ئامانج؟".
كوڕه‌كه‌ی تارق عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، خێزانه‌كه‌یان موڵكیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌و خانووه‌كه‌ی باوكیشی كه له به‌غدایه، له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی داگیركراوه‌و كردوویه‌تییه باره‌گای خۆی".
K24 -