ژماره‌یه‌ك میدیاكارى سه‌ر به ئاژانسى (ئه‌عماق) ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ڕای گه‌یاندووه، لهههڵمهتێكى پشكنین و گه‌ڕاندا له شارى مووسڵ، ژماره‌یه‌ك له میدیاكارانى سه‌ر به ئاژانسى ئه‌عماق، كه ئاژانسێكى سه‌ر به داعشه، ده‌ستگیركران.
جێی ئاماژه‌یه، ئاژانسى (ئه‌عماق) زمانحاڵی فه‌رمیی ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعشه و له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا، چالاكییه تیرۆریستییه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه‌ى بڵاو ده‌كرده‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق، ماوه‌یه جارێ له شارى مووسڵ هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنین به‌دواى چه‌كدارانى داعشدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
bas news-