ژماره‌یه‌ك میدیاكارى سه‌ر به‌ ئاژانسى (ئه‌عماق) ده‌ستگیر كران

ژماره‌یه‌ك میدیاكارى سه‌ر به‌ ئاژانسى (ئه‌عماق) ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌4/ 3/ 2018 ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكارانى ئاژانسى (ئه‌عماق) كه‌ سه‌ر به‌ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعشن، ده‌ستگیر كران.


سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، ڕای گه‌یاندووه‌، له‌هه‌ڵمه‌تێكى پشكنین و گه‌ڕاندا له‌ شارى مووسڵ، ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكارانى سه‌ر به‌ ئاژانسى ئه‌عماق، كه‌ ئاژانسێكى سه‌ر به‌ داعشه‌، ده‌ستگیركران.


جێی ئاماژه‌یه‌، ئاژانسى (ئه‌عماق) زمانحاڵی فه‌رمیی ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعشه‌ و له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا، چالاكییه‌ تیرۆریستییه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه‌ى بڵاو ده‌كرده‌وه‌.


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق، ماوه‌یه‌ جارێ له‌ شارى مووسڵ هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنین به‌دواى چه‌كدارانى داعشدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
bas news-
Top