کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی بودجە دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:30 پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 3/3/3018 بە سەرۆکایەتیی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان، دەستی پێ کرد.
تا ئێستا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژەیاساکە کراوە، 12 ماددەشی دەنگی لەسەر دراوە.
بەپێی هەواڵێکی (سۆمەرییە نیوز)، سەلیم جبووری رایگەیاندووە، ئەگەر رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو بێت، ئەوا بەردەوام دەبن لە دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.
لە پرۆژەیاساکەدا، مافە داراییەدەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شارە سوننەمەزهەکان پێشێل کراوە و حکوومەتی عێراقی بە ئەنقەست و بۆ دژایەتییکردنی هەردوو پێکهاتەی کوردستان و سوننەمەزهەب، بەشەبودجەی ئەو دوو پێکهاتەیەی کەم کردووەتەوە.
باسنيوز