چەکدارانی میلیشیای عەمار حەکیم شاعیرێک دەڕفێنن و دەکوژن

چەکدارانی میلیشیای عەمار حەکیم شاعیرێک دەڕفێنن و دەکوژن
چەکدارانی میلیشیایەکی سەر بە سەرۆکی رەوتی حیکمەی عێراقی شاعیرێکی وڵاتەکەیان دەڕفێنن.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عێراقییەکان، چەکدارانی میلیشیای عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە میهوال خەلیل ئەلجبووریی شاعیریان رفاندووە و دواتر کوشتوویانە و تەرمەکەیان فڕێ داوە.

رفاندن و کوشتنی میهوال خەلیل ئەلجبوری دوای ئەوە دێت، کە رۆژی 28/2/2018، میهوال لەبەردەم عەمار حەکیم شیعرێکی خوێندەوە و تێیدا باسی لەوە کرد، کە ”پێشتر عێراق یەک سەدامی هەبوو، ئێستا هەزار سەددامی هەیە و حزبەکان سامانی وڵات بە تاڵان دەبەن“.

ئەو شیعرەی ئەو شاعیرە عەمار حەکیمی توڕە کرد و ناچار بوو گردبوونەوەکە بەجێ بهێڵێت و لەبەرەخۆیەوە رایگەیاند، ”ئەو قسانە راستن نین“.









باسنيوز
Top