چەکدارانی میلیشیای عەمار حەکیم شاعیرێک دەڕفێنن و دەکوژن
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عێراقییەکان، چەکدارانی میلیشیای عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە میهوال خەلیل ئەلجبووریی شاعیریان رفاندووە و دواتر کوشتوویانە و تەرمەکەیان فڕێ داوە.
رفاندن و کوشتنی میهوال خەلیل ئەلجبوری دوای ئەوە دێت، کە رۆژی 28/2/2018، میهوال لەبەردەم عەمار حەکیم شیعرێکی خوێندەوە و تێیدا باسی لەوە کرد، کە ”پێشتر عێراق یەک سەدامی هەبوو، ئێستا هەزار سەددامی هەیە و حزبەکان سامانی وڵات بە تاڵان دەبەن“.
ئەو شیعرەی ئەو شاعیرە عەمار حەکیمی توڕە کرد و ناچار بوو گردبوونەوەکە بەجێ بهێڵێت و لەبەرەخۆیەوە رایگەیاند، ”ئەو قسانە راستن نین“.
باسنيوز