ەمریكا بڕیاری دا چاودێری و سەرپەرشتی خەرجییەكانی حكوومەتی عێراق بكات
بڕیارە سبەی شەممە ئاژانسە ئەمریكیەكە لە میانی ئاهەنگێكدا، پرۆگرامێكی "تەواوكاری" پێشكەش بكات، كە بریتیە لە پرۆگرامی هاوكاریكردنی حكوومەتی عێراق بۆ چاكسازی ئابووری و بەڕێوەبردنی دارایی و چاودێری و سەرپەرشتیكردنی خەرجیە گشتییەكان.
ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە كە پرۆگرامەكە لەلایەن ئەمریكاوە پارەی بۆ دابین دەكرێ و كار لەسەر یارمەتیدانی عێراق دەكات لە بواری ئابووری و دارایی.
هەروەها ئەركێكی سەرەكی پرۆگرامەكە لێكۆڵینەوەیە لە پێداویستیەكانی هاووڵاتیانی عێراق و وەڵامدانەوەی حكوومەت بۆ ئەم پێداویستیانە، لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لەلایەن دەوڵەتەوە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریكایە لە كاتێكدایە عێراق لە سەرووی لیستی وڵاتە گەندەڵەكانی جیهاندایە و سەرباری داهاتێكی گەورەی فرۆشی نەوت، تا ئێستە نەیتوانیوە كەمترین مافە سەرەتاییەكانی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزاری و بژێوی دابین بكات.
bas news-