بابەتی بودجە لە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا نییە
ئەشواق جاف، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند، بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان بێت، پرسی بودجەی تێیدا نییە و ”تا ئێستاش نازانین دەهێنرێتە دانیشتنەكەوە، یاخود نا“.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "بەهۆی جێبەجێنەكردنی داخوازییەكانی كورد لە پرۆژە یاسای بودجە، فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو بڕیارە كاتژمێر 11 دانیشتنەكە دەست پێبكات، بەڵام پێدەچێت بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی چەند كاتژمێرێك دوا بكەوێت".
ئەشواق جاف ڕاشی گەیاند، كە پێش دەستپێكردنی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیارێك بدەن و لەبارەی چۆنیەتیی هەڵوێستگرتن گفتوگۆ لەسەر دانیشتنەكە بكەن بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان یەك هەڵوێستیان هەبێت".
هاوكات بڕیار بوو لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەسەر پرسی بودجە ئەنجام بدرێت، بەڵام نەتواندرا كۆبونەوەكە بكرێت و تا ئێستاش هیچ ڕێكکەوتنێك لەسەر بودجە نەكراوە، و ناڕەزایەتییەكان لەلایەن كورد و بەشێك لە سونەكان لەسەر پرسی پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامە.
باسنیوز