عێراق چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرێته‌وه
رۆژنامه له‌نده‌نییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌مدواییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌ڵستی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی ئه‌وه هێزانه چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌تیش میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق، سه‌یدولشوهه‌دا و نوجه‌با، كه زۆر له ئێرانه‌وه نزیكن و چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌كارده‌هێنن، ئیستا نزیكه‌ی 7 تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكایان له‌لایه، واشنتنیش به‌كارهێنانی ئه‌و تانكانه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شد، به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك داده‌نێت.
له راپۆرته‌كه‌یدا رۆژنامه‌ی "الحیاة"دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات, حكوومه‌تی عێراق میلیشیاكانی حه‌شد وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی له چوارچێوه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ناسێنێت، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شد به‌رده‌وام سكاڵایان له فه‌رمانده‌كانی سوپا كردووه كه رازی نه‌بوونه له شه‌ڕه‌كانی دژی داعش چه‌كی ئه‌مه‌ریكییان پێبده‌ن، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و گرووپانه ده‌ستییان گه‌یشتووه‌ته تانكی ئه‌برامز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكى له ساڵی 2014.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه، ته‌واوی چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له حه‌شد وه‌ربگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كان بكات له‌گه‌ڵ واشنتن، به‌غدا ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه، گرووپه‌كانی حه‌شد ئه‌و چه‌كه ئه‌مه‌ریكییانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته كێشه‌یه‌كی نوێ بۆ متمانه‌ی عێراق له گرێبه‌سته‌كانی كڕین چه‌ك.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن سوپا و میلیشیاكانی حه‌شد، تانكی ئه‌برامز و چه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان به‌كارهێنرا، كه به هاوپه‌یمانییه‌كی نزیكی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له هه‌رێمه‌كه، له شه‌ڕه‌كانیشدا، هێزی پێشمه‌رگه دوو تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی ته‌قانده‌وه و ئه‌مه‌ریكاش له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه.
وه‌ك راپۆرتی رۆژنامه له‌نده‌نییه‌كه باسی ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ گرووپێكی حه‌شد له ده‌ره‌وه‌ی عێراق شه‌ڕ بكات، به‌تایبه‌تیش سووریا، ئه‌و گرووپانه‌ی له سووریاش بوونییان هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شد وه‌سفیان ده‌كات، به‌ڵام گوشاره‌كانی ئێران به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هێزی ئه‌و میلیشیایانه بۆ شه‌ڕكردن بباته سووریا.
پێشتر عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، گه‌وره راویژكاری عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، پێویسته "فه‌سیله‌كانی به‌رگری" كه مه‌به‌ستی گرووپه‌كانی حه‌شد بوو، رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ن له رۆژئاوای رووباری فورات، هه‌رچه‌نده ئه‌و لێدوانه كاردانه‌وه‌ی زۆری عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی هیچ وه‌ڵامێكی ویلایه‌تی نه‌دایه‌وه.
ئێستاش مه‌ترسی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گرووپه‌كانی حه‌شدی سه‌ر به ئێران له سووریا روو له زیادبوونه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و گرووپانه‌ی له عێراقه‌وه ده‌چنه سووریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی 6 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ره‌تكرده‌وه، كه له 5 بنكه‌ی سه‌ربازی جێگیربوونه و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌رنامه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی به 130 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازانی له عێراق زیاد ده‌كات.
باس‌نیوز