لە مووسڵ 200 تەرمی تیرۆریستانی داعش دۆزرانەوە
رائید سامر مەجید، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی مووسڵ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە، هێزەكانی بەرگریی شارستانی لە مووسڵ 200 تەرمی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیەوە و دەركەوتووە كە ئەو تیرۆریستانە لە سەروبەندی رزگاركردنەوەی مووسڵدا كوژراون.
ڕاشی گەیاندووە: "بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی مووسڵ، تەرمەكان لەو شوێنەی كە تێیدا بوون هەڵگیراون و لە یەكێك لە گۆرستانەكانی مووسڵ نێژراون".
تیرۆریستانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵیان داگیر كرد و دوای سێ ساڵ توانرا ڕزگار بكرێتەوە، هەرچەندە تاكوو ئێستاش جموجۆڵەكانی ئەو تیرۆریستانە لە سنووری ئەو پارێزگایە بەردەوامە
bas news-