به‌رپرسێكى كۆمسیۆن: كاندیده‌كان له‌ یه‌ك پارێزگادا 50 هه‌زار كارتى ده‌نگده‌رانیان كڕیوه‌

به‌رپرسێكى كۆمسیۆن: كاندیده‌كان له‌ یه‌ك پارێزگادا 50 هه‌زار كارتى ده‌نگده‌رانیان كڕیوه‌

به‌رپرسێكى باڵاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/ 2/ 2018 ئاشكرای كرد، 50 هه‌زار كارتى ده‌نگدان له‌ یه‌ك پارێزگادا فرۆشراوه‌ و له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه‌، كڕدراون.



ڕۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید) له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌: "كڕینی كارتى ده‌نگده‌رانى ئاواره‌كان، راسته‌ و ته‌نها له‌ یه‌ك پارێزگادا 50 هه‌زار كارتى ده‌نگدان له‌لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه‌، فرۆشراوه‌".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ كارته‌ فرۆشراوه‌كان له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه‌، كڕدراون، كه‌ ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، پێشوه‌خت ده‌نگه‌كانیان كڕیوه‌.


ئه‌و به‌رپرسه‌ باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه‌، هه‌وڵده‌دات ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ تازه‌ ڕزگاركراوه‌كاندا بگرێت و هاووڵاتییان ناچار بكات، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌نگیان بۆ بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاى ئه‌نبار و باشوورى عێراق.


پێشتر عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، هۆشداری دا له‌ فرۆشتنى كارتى ده‌نگده‌ران به‌ ئامانجى دووباره‌ ساخته‌كردن له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران.

bas news-
Top