وه‌ڵامى حكوومه‌تى فیدڕاڵ له‌باره‌ى زیادكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/ 2/ 2018 ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ى بودجه‌ى گشتیی و ده‌نگۆى زیادكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان، بڵاو كرده‌وه.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بۆ میدیاكانى ڕووسیا، ڕای گه‌یاند: "بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2018 پێش دوو هه‌فته بۆ په‌رله‌مان نێردرا، ئه‌وان ته‌نها لایه‌نن كه ئێستا ده‌توانن ده‌ستكارى پرۆژه‌یاساكه بكات به زیادكردن یان كه‌مكردن و لابردنى بڕگه‌كانى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه حكوومه‌تى فیدڕاڵ هیچ ده‌ستكارییه‌كى بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاساكه نه‌كردووه و پاره و پشكى هه‌رێمى كوردستانیشی زیاد نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ میدیاكان لێدوانى په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان بڵاوكرده‌وه، كه گوایه سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ بڕی تریلیۆنێك دینار (نزیكه‌ى 840 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی) بۆ پشكى هه‌رێمى كوردستان، زیاد كردووه.
له پرۆژه‌یاسای نوێی بودجى عێراق، عه‌بادى پشكى هه‌رێمى كوردستانى له 17%ه‌وه بۆ 12.67 كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه، تائێستا په‌رله‌مانتارانى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، ڕێگرییان له‌تێه‌ڕاندنى یاساكه كردووه.
bas news-