له‌سه‌ر "سووكایه‌تیكردن به‌ ئيسلام" كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو كاندیده‌كانى لیسته‌كه‌ى عه‌بادى-یه‌وه‌

 له‌سه‌ر
كاندیدێكى لیستى نه‌سڕ كه‌ (عه‌بادی) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، داوا له‌سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ ده‌كات، (عه‌باس به‌یاتى) په‌رله‌مانتارى توركمان، له‌ لیستى كاندیده‌كانن ده‌ربكات.

مونیر حه‌داد، دادوه‌رى پێشوو له‌سه‌رۆكایه‌تى دادگاى باڵاى تاوانه‌كان كه‌ سه‌دام حسێن و سه‌رانى به‌عسى تێدا دادگایی كرا، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تى: "من وه‌ك كاندید له‌سه‌ر لیستى نه‌سڕ، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئیدانه‌ى لێدوانه‌كانى عه‌باس به‌یاتى ده‌كه‌م، چونكه‌ زۆر نابه‌رپرسانه‌ بوو".

عه‌باس به‌یاتى، په‌رله‌مانتارى توركمانى شیعه‌، له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هه‌ر پێنج لیسته‌كه‌ى شیعه‌، نوێنه‌رایه‌تى بنه‌ماڵه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (محه‌مه‌د) ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌، مونیر حه‌داد، كه‌ له‌بنه‌چه‌دا له‌ كوردانى فه‌یلییه‌، گوتی: "لێدوانه‌كانى به‌یاتى، سووكایه‌تیكردنه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (د. خ) و به‌ ئیسلام".

ئاشكراشی ده‌كات، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادی-یه‌وه‌ كردووه‌ و داواى لێكردووه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ توركمانه‌، له‌ لیستى كاندیدانى (نه‌سڕ) ده‌ربكات، چونكه‌: "له‌ 5 ده‌نگ زیاتر له‌ به‌غدا، به‌ده‌ست ناهێنێت".











باسنيوز
Top