ئەمریکا لە ناوچە سونیەكانی عێراق چاودێرى هەڵبژاردنەکان دەکات

ئەمریکا لە ناوچە سونیەكانی عێراق چاودێرى هەڵبژاردنەکان دەکات


گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکانى نەینەوا رایگەیاند هۆزەکانی عەرەبی سونەی نەینەوا داوایان لە ئەمریکا کردووە لە ناوچە سونەكانی عێراق سەرپەرشتى و چاودێرى هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق بکات، ئەمریكاش رەزامەندی دەبڕیوە.


موزاحم حوێت گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکانى نەینەوا دووپاتی كردەوە ئەمریکا رەزامەندى دەربڕیوە هێزى سەربازى و چەندین شارەزا و چاودێرانی خۆى بۆ سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق رەوانەى ناوچە سونەكان بکات.


موزاحم ئەحمەد حوێت لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵی "ئانادۆڵو"ی توركی گوتوویەتی "ئێمە وەکو ٢٨ هۆزى عەرەبى سونە لە پارێزگاى نەینەوا داوامان لە ئەمریکا کردووە کە چاودێری و سەرپەرشتى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق بکات لە ناوچە سونەكان، لەبەرئەوەى دانیشتووانى تەواوى ئەو ناوچانە لە پێکهاتەى سونەن و گرووپە چەکدارەکانى شیعە وەک حەشدى شەعبى و عەسائیبى ئەهلى حەق تێیدا دەسەڵاتدارن، بۆیە ئەگەر چاودێرى نێودەوڵەتى نەبێت، پڕۆسەى هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکى دیموکراسى دەبێتە پڕۆسەیەکى دیکتاتۆرى و رێگە نادرێت هاووڵاتییان بە ئازادى دەنگ خۆیان بدەن".


گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکانى نەینەوا ئاشکراشى كرد کە ئەمریکا رەزامەندى دەربڕیوە هێز رەوانەى ناوچە سونە نشینەکان بکات.

bas news-
Top