لە عێراق تیرۆریستان له‌ ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وته‌وه‌ رەوانەی دەرەوە كراون

لە عێراق تیرۆریستان له‌ ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وته‌وه‌ رەوانەی دەرەوە كراون
حكوومەتی ئوردن ئاشكرای كرد چه‌ند گرووپێك له‌ عێراقه‌وه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی بۆڕی كۆنی نه‌وتەوە تیرۆریست و ماده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن.


به‌پێی به‌یاننامه‌ی سوپا و دەزگای هه‌واڵگریی ئوردن، چه‌ند گرووپێكی عێراقی ویستوویانه‌ بۆڕی كۆنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ بۆڕی نه‌وتی ئوردنه‌وه‌ و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ تیرۆریست و ماده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی دەرەوە بكه‌ن.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى سوپاى ئوردن هاتووه‌، له‌ میانه‌ى كۆششى هه‌واڵگری و چاودێرییه‌كى چڕى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگریى سه‌ربازی، به‌ به‌كارهێنانى چه‌ندان شێواز، توانراوه‌ پلانێكى قاچاخچێتى چه‌ك و ماده‌ى هۆشبه‌ر و په‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆریستان ئاشكرا بكرێت كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كران.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌ روون كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و بۆڕیه‌‌ كۆنانه‌یان به‌كار هێناوه‌، كه‌ پێشتر بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ نێوان سووریا و عێراق، عێراق و ئوردن به‌كار ده‌هات.
bas news-
Top