لە عێراق تیرۆریستان له ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وته‌وه رەوانەی دەرەوە كراون
به‌پێی به‌یاننامه‌ی سوپا و دەزگای هه‌واڵگریی ئوردن، چه‌ند گرووپێكی عێراقی ویستوویانه بۆڕی كۆنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ببه‌ستنه‌وه به بۆڕی نه‌وتی ئوردنه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه تیرۆریست و ماده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی دەرەوە بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ى سوپاى ئوردن هاتووه، له میانه‌ى كۆششى هه‌واڵگری و چاودێرییه‌كى چڕى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگریى سه‌ربازی، به به‌كارهێنانى چه‌ندان شێواز، توانراوه پلانێكى قاچاخچێتى چه‌ك و ماده‌ى هۆشبه‌ر و په‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆریستان ئاشكرا بكرێت كه له عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كران.
له به‌یاننامه‌كه روون كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و بۆڕیه كۆنانه‌یان به‌كار هێناوه، كه پێشتر بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له نێوان سووریا و عێراق، عێراق و ئوردن به‌كار ده‌هات.
bas news-