سونه‌كانی عێراق داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
عه‌بدولحه‌مید نه‌مراوی سه‌رپه‌رشتیاری فه‌وجێكە لەو هێزە چه‌كدارانەی هۆزه‌كانی پاسه‌وانی ناوچه‌كه ده‌كەن بۆ رێگری له دزه‌كردنی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستی له ناوچەی هیتی دەوروبەری پارێزگای ئەنبار رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سونه‌كان دروست ده‌بێت و میلیشیا شیعه‌كان هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌ده‌ن.
عه‌بدولحه‌مید نه‌مراوی لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی "نیقاش"ی عەرەبی، كە لەلایەن ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێ، رایده‌گه‌یه‌نێ حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌ردارییان بووه، له كاتێكدا پێشتر به‌ڵێنی دابینكردنی چه‌ك و بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ی پێدابوون.
هەروەها رایده‌گه‌یه‌نێ چه‌ندین داواكاریان سه‌باره‌ت به كێشه‌كانیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردووه، به‌لام تاكو ئێستە وه‌لامێكیان وه‌رنه‌گرتووەته‌وه.
چه‌كدارانی هۆزه‌كان كه شان به‌شانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق شه‌ری داعشیان كردووه، رایده‌گه‌یه‌نن ڕۆڵی گرینگ‌یان له تێكشكاندنی داعش گێراوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتووە. چاودێرانیش پێیان وایه پارێزگاریكردن له ره‌وشی ئاسایشی پارێزگای ئه‌نبار كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی رووبه‌ری خاكی عێراق پێك ده‌هێنێت، زۆر سه‌خته و پێویستی به توانایه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌هێزی سه‌ربازی هه‌یه.
bas news-