لە پارێزگای نەینەوا ئامادەکاری بۆ ناشتنی نزیکەی 600 تەرم دەکرێت

 لە پارێزگای نەینەوا ئامادەکاری بۆ ناشتنی نزیکەی 600 تەرم دەکرێت
لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ئامادەکاری بۆ ناشتنی نزیکەی 600 تەرم دەکرێت، کە لەکاتی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر و شارەدێی عەیازیە لەدەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە مووسڵ، ئاشکرای کردووە کە لێژنەیەک پێکھێنراوە بۆ ناشتنی نزیکەی 600 تەرم، کە لەکاتی رزگارکردنی رۆژئاوای مووسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکە بۆ (شەفەق نیوز) ئاشکرای کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەینەوا و سوپای عێراق، لێژنەیەک پێکدەھێنن بۆ ناشتنی 570 تەرم کە لە سنووری شارەدێی عەیازییە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای مووسڵ بیاننێژن.

ھاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە ئەو کەسانە لە شەڕەکانی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر و شارەدێی عەیازییە لە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

لەمانگی حوزەیرانی 2014 سوپای عێراق پارێزگای مووسڵی ڕادەستی تیرۆریستانی داعش کرد و دوای نزیکەی سێ ساڵ حکوومەتی عێراق رزگارکردنەوەی مووسڵی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕاگەیاند.












باسنيوز
Top