سبەی دوا وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەکانی پەرلەمانی عێراقە
ڕزگار حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/2/14 ڕاگەیاند: كە سبەی سێشەممە 2018/2/15 دوا وادەیە كە پێیوستە لایەنەیە سیاسییەكان لیستی كاندیدەکانی خۆیان پێشكەش بە كۆمیسیۆن بكەن".
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتیشی: "بەشێك لە لایەنەكان لەڕێگەی نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە پارێزگاكانی عێراق لیستی كاندیدانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناردووە".
جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو: " بە درێژكردنەوەی 5 رۆژ لە 10 مانگەوە بۆ 15 مانگ بۆ هاوكاریكردنی لایەنەكان بووە و وادەكە جارێكی تر درێژ ناكرێتەوە".
هاوكات جەسام موشیر بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند، پارتی ناوی كاندیدەكانی پێش كۆتایی هاتنی وادەكە ئامادە كردووە كاندیدەكانیش لەسەر بنەمای پسپۆڕی و كەسانی گەنج و خاوەن بڕوانامە بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید كراون".
بەرپرسی بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "بەشێك لەو كاندیدانەی ئێمە خاوەنی بڕوانامەی زانكۆن، هەروەها ڕەچاوی ئافرەتانیش كراوە".
بڕیارە ڕێکەوتی 2018/5/12 هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق نجام بدرێت و لایەنەكانیش هەر لە ئێستاوە كەوتوونەتە ئامادەكاری، هەروەها چەند هاوپەیمانێتییەكیان دروست كردووە.
باسنیوز