ریكس تیلرسن: داوا له‌ ئێران ده‌كەم هێزه‌كانی له‌ عێراق و سووریا بكێشێنێتەوە باشترە

ریكس تیلرسن: داوا له‌ ئێران ده‌كەم هێزه‌كانی له‌ عێراق و سووریا بكێشێنێتەوە باشترە
ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوا له‌ ئێران ده‌كات هێزه‌كانی له‌ عێراق و سووریا بكێشێته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئاینده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، په‌یوه‌سته‌ به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران.

تیلرسن له‌ دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "ده‌رباره‌ی بوونی ئێران له‌ وڵاتانی سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و عێراق، تێڕوانینی ئه‌مریكا وه‌ك تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌، ئێمه‌ پێمانوایه‌ بوونی ئێران له‌و ناوچانه‌دا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان لێ ناكه‌وێته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ داوا له‌ تاران ده‌كه‌ین هێزه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ راسته‌كه‌یه‌ بۆ داهاتوو".

له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا ده‌مێننه‌وه‌ تا شكست به‌ داعش ده‌هێنن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جارێكی دیكه‌ توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه‌".

تیلرسن ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ئاینده‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ ده‌كات. ئێمه‌ ده‌زانین و عه‌بادیش دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی داعش هێشتا مه‌ترسی درووست ده‌كه‌ن بۆ عێراق، ئێمه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ تا به‌ته‌واوه‌تی دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ نه‌ماون‌".

له‌باره‌ی ھێزه‌كانیان له‌ سووریا گووتی: "له‌ سووریاش ئامانجمان شكستپێهێنانی ته‌واوه‌تی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیرییه‌ بۆ ته‌واوی وڵات".




K24
Top