ریكس تیلرسن: داوا له ئێران ده‌كەم هێزه‌كانی له عێراق و سووریا بكێشێنێتەوە باشترە
تیلرسن له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "ده‌رباره‌ی بوونی ئێران له وڵاتانی سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و عێراق، تێڕوانینی ئه‌مریكا وه‌ك تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه پێمانوایه بوونی ئێران له‌و ناوچانه‌دا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان لێ ناكه‌وێته‌وه، جارێكی دیكه داوا له تاران ده‌كه‌ین هێزه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش ئاراسته راسته‌كه‌یه بۆ داهاتوو".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا ده‌مێننه‌وه تا شكست به داعش ده‌هێنن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جارێكی دیكه توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه".
تیلرسن ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ئایندهی هێزه‌كانی له عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ ده‌كات. ئێمه ده‌زانین و عه‌بادیش دانی به‌وه‌دا ناوه كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داعش هێشتا مه‌ترسی درووست ده‌كه‌ن بۆ عێراق، ئێمه ده‌مێنینه‌وه تا به‌ته‌واوه‌تی دڵنیا ده‌بینه‌وه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌ماون".
له‌باره‌ی ھێزه‌كانیان له سووریا گووتی: "له سووریاش ئامانجمان شكستپێهێنانی ته‌واوه‌تی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیرییه بۆ ته‌واوی وڵات".
K24