وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جۆن ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شادنی یاوەری گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.
بەپێی میدیاکانی عێراق، لۆدریان پرسەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش لە عێراق، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان لەگەڵ بەرپرسانی ابڵای عێراق تاوتوێ دەکات.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پاش دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی حکوومەتی عێراق، ئەگەر هەیە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات، بەڵام لەمبارەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبەردەستدا نییە.
لە ڕۆژانی رابردووشدا ئۆزۆزلا فون درلاین، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش پاش سەدانی بەغدا سەردانی هەولێری کرد و تیمە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کە ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کردستان دەکەن، بەسەر کردەوە.
باسنیوز