گۆڤارێکی ئه‌مریكی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا لاواز بووه‌

 گۆڤارێکی ئه‌مریكی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا لاواز بووه‌
گۆڤارێکی‌ دیاری ئه‌مریكا له‌ ڕاپۆرتێكی شیكاریدا باسی له‌ خراپیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كردووه‌ و پێشی وایه‌ خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ترەمپەوە بووە وەک سەرکۆماری ئه‌مریكا.



گۆڤاری (نیوزویك) له‌ ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 10/2/2018 له‌ راپۆرتێكیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هاتنی ترەمپ بۆ سه‌ر حوكم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق هەبووە، چونكه‌ له‌ مانگی 2 ساڵی 2017 كاتێك دۆناڵد ترەمپ بووه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات ڕووی داوه.‌



گۆڤاره‌كه‌ پێی وایه‌ هۆكاری سستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هۆی یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی دۆناڵد ترەمپ بوو سه‌باره‌ت قه‌ده‌خه‌كردنی گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی ئیسلامی بوو بۆ ئه‌مریكا كه‌ عێراقیش یه‌كێك بوو له‌وان، بۆیه‌ ڕ‌وژنامه‌كه‌ پێی وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی ترەمپ سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات له ‌یه‌كتری.



باسنیوز
Top