له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی به‌غدا سووكایه‌تی به پۆلیسێكی هاتووچۆ ده‌كرێت
له یه‌كێك له شه‌قامه جه‌نجاڵه‌كانی به‌غدا گه‌نجێك سووكایه‌تی به پۆلیسێكی هاتووچۆ ده‌كات و زامداری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كانی ئینته‌رنێت گرته‌یه‌ی ڤیدیۆیی بڵاوبووته‌وه كه تیایدا گه‌نجێكی عه‌ره‌ب له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی جه‌نجاڵی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق هێرش ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتووچۆ و سووكایه‌تی پێده‌كات.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌بنیرێت جه‌سته‌ی پۆلیسه‌كه به خوێنه و به‌هۆی هێرشی ئه‌و گه‌نجه‌وه زامدار بووه ، به‌شێك له‌و چالاكوانانه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌یان بڵاوكردووه‌ته ده‌ڵێن ڕۆژانه له‌م جۆره حاڵه‌ته له به‌غدا ڕووده‌دات.
bas news-