ئهمریكا: حهشدی شهعبی چهكهكانی ئێمهی بهكارهێناوه
ئێریك باهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" ئاشكرایكرد، بۆیان دەركەوتووە ملیشیاكانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران، تانكی ئەبرامزی ئەمریكییان بەكارھێناوە كە بە حكومەتی عێراقی فرۆشراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەمەودوا بە وردی چاودێری ھەموو ئەو ھێزانە دەكەن كە چەكی ئەمریكییان پێدراوە.
لەكاتی داگیركردنی كەركووك و خورماتووشدا، حەشدی شەعبی تانكی ئەبرامزی لەدژی پێشمەرگە بەكارھێنا، بەڵام لە شەڕی پردێ توانرا یەكێك لەو تانكانە بەدەستی پێشمەرگەكان بتەقێنرێتەوە و چیتر حەشدی شەعبی نەیتوانی پێشڕەوی بكات.
K24