"بهڵێنهكانی بهغدا بێ بنهمان
سەبارەت بە بەڵێنەكانی عەبادی بۆ ناردنی مووچە، مامۆستایەك دەڵێت: "ئەگەر بەغدا مووچەش بنێرێت، پێویستە شتێك لەنێوانی حكومەتی ھەرێم و عێراق ھەبێت، بۆ ئەوەی تەنھا چەند مووچەیەك نەنێرێت تا دوای ھەڵبژاردن و دواتر فرایبگرێتەوە، چونكە بە بۆچوونی من ئەگەر مووچە بنێرێت ھەر تا دوای ھەڵبژاردنە، ئەمەش تەنھا بۆ كۆكردنەوەی دەنگە".
ھەر لەبارەی بەڵێنەكانی حكومەتی عێراق ھاووڵاتییەكی دیكەی سلێمانی گوتی: "مامۆستام و یەكێك لەو كەسانەی قوربانی ئەو بارودۆخەم، چەند مانگێكە چاوەڕێی بەڵێنی عەبادیین بۆ ناردنی مووچە، تا ئێستاش ھیچ دیار نییە كە بەڵێنەكان جێبەجێ بكەن، دەتوانین بڵێین بڕیاردان و پەشیمان بوونەوەی بەغدا، كات كوشتن و رابواردنە بەو خەڵكە".
ھاووڵاتییەكی دیكە پێی وایە: "دەسەڵاتی بەغدا خۆی گەندەڵە، كەچی دەیەوێت مافەكانی گەلی كورد زەوت بكات، نەك ھەر مووچە، بەڵكو چەند ساڵێكە پارەی گەنمی جوتیاران نانێرێ و ئاستەنگی بۆ دروست دەكات".
K24