ره‌غدی كچی سه‌ددام له‌ ئوردن نییه‌ و ته‌نها یه‌ك لایه‌نیش ده‌توانێت راده‌ستی عێراقی بكاته‌وه‌

ره‌غدی كچی سه‌ددام له‌ ئوردن نییه‌ و ته‌نها یه‌ك لایه‌نیش ده‌توانێت راده‌ستی عێراقی بكاته‌وه‌
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، شوێنی ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ره‌غد له‌ ئوردن نییه‌ و راده‌ستكردنه‌وه‌یشی به‌ عێراق ته‌نها به‌ ده‌ستی لایه‌نی ئه‌مریكییه‌".

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2018 ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ كه‌سێكی نزیكیشه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه‌: "ره‌غدی سه‌ددام حسێن له‌ شانشینی ئوردن نییه‌ و له‌ ئیماراته‌، راده‌ستكردنی به‌ عێراق له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ به‌ده‌ست ئه‌مریكییه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان بیانه‌وێت راده‌ستی بكه‌نه‌وه‌ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر رێگه‌ش نه‌ده‌ن، ئه‌وكاته‌ ئیمارات و هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ ناتوانن راده‌ستی به‌غدای بكه‌نه‌وه‌. ئێستاش ئه‌مریكییه‌كان سه‌رقاڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كانن و كاریان به‌سه‌ر پاشماوه‌كانی به‌عسه‌وه‌ نییه‌".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن، له‌ پرسی داعش و به‌عسییه‌كانی مووسڵه‌وه‌ گڵاوه‌، حكومه‌تی عێراق به‌ڵگه‌ی پێویستی هه‌یه‌ تا تۆمه‌تباری بكات و داوا له‌ پۆلیسی نیوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپول" ده‌كات راده‌ستی عێراقی بكه‌نه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی زۆریش ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست".

پێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئوردنی گوتبووی: "بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه‌ ره‌غدی كچی سه‌دامیان خستووه‌ته‌ لیستی داواكراوانه‌وه‌ هیچ بایه‌خێكی یاسایی نییه‌، بۆیه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌ڵێم، ئه‌و له‌ میواندارێتی ئوردندایه‌ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ست له‌ تاڵێكی قژی بدات".




K24 -
Top