دوای داعش، دوو عێراق له‌ژێر سێبه‌ری ئێران ده‌رده‌كه‌ون
گۆڤاره‌كه له رێگه‌ی محه‌مه‌د جاسم، كه ماوه‌ی 3 ساڵ شه‌ڕی داعشی كردووه، چیرۆكی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌و له كه‌ناراوه‌كانی دیجله‌وه چووه‌ته چیای مخول و سنووره بیابانییه‌كانی عێراق و سووریا و هیچ كاتێكیش ئه‌و جه‌نگاوه‌ره شیعه‌یه خۆی به سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌زانیوه، دڵخۆش بووه به سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام به‌خۆی ده‌ڵێت "جه‌نگاوه‌ری شیعه‌ی پیرۆز" وه‌ك ئه‌وه‌ی جیهادییه‌كانی دیكه خۆیان ناوده‌نێن "موجاهید".
جه‌نگاوه‌ره شیعه‌كان پێشه‌نگن
جاسم له‌ناو مۆبایله شكاوه‌كه‌یدا، گرته ڤیدیۆیه‌كی ناڕوونی نیشاندا، ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2017 له جه‌نگی بیابانێكی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی قائیم، كه دواین شارۆچكه بوو به ده‌ست چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه مابوو.
جاسم پێشتر شیعه‌یه‌كی باوه‌ڕدار بووه، قژی خۆڵه‌میشییه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باشووری عێراقه‌و له كارگه كاریكردووه، به‌ڵام كاتێك ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش رووبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراقیان داگیركرد، ئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران كه‌سی دیكه به ده‌نگ بانگه‌وازی مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه چووه‌و بووه به چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی.
هه‌ر چه‌نده دوای فه‌تواكه‌ی سیستانی ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سوننه و ئێزدی و مه‌سیحی و خه‌ڵكی دیكه‌ش چوونه ریزه‌كانی حه‌شده‌وه، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر كه‌مه و شیعه‌كان زۆرینه‌ی ره‌هان.
له كاتی ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، كه ناوچه‌یه‌كی سوننه‌كانه، پاشان روومادی و فه‌لوجه و دواجاریش مووسڵ، ئیتر چه‌كداره شیعه‌كان هه‌موو شتێك كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وانه‌وه، به پاڵپشتی ئێران هه‌موو كاروبارێكیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست و په‌راوێزخستن ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه، شیعه‌كان ئیستا ده‌ڵێن: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستمان ھێناوه ته‌نها به‌هۆی ھێزی چه‌كداره‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به فه‌زڵی ئیمامه‌كانیشی ده‌زانن.
لیوای عه‌لی ئه‌كبه‌ریش كه جاسم له ریزه‌كانیدایه، له ده‌وروبه‌ری مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن جێگیر بوون و جاسمیش عه‌لی سیستانی به رێبه‌ری خۆی ده‌زانێت نه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی گشتی نیزامی ده‌وڵه‌تی.
به‌گوێره‌ی یاساش، هه‌موو میلیشیاكان ده‌بێت جڵه‌ویان به‌ده‌ست حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه بێت، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و بابه‌ته زۆر سه‌خت و ئاڵۆزه‌و به‌و جۆره نییه.
كه ساڵی 2014 حه‌شدی شه‌عبی پێكهێنرا، كه‌تیبه‌كان له ده‌وری ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كان كۆبوونه‌وه، دامه‌زراوه ئاینییه‌كان و پارته سیاسییه‌كان و گرووپه ئیتنییه‌كان و جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی سه‌رده‌می ئۆپۆزیسیۆن كه له ئێران بوون كۆبوونه‌وه. ئه‌و كاتانه‌یشی حه‌شد دژی داعش له جه‌نگدا بوو، ئامانجێكی هاوبه‌ش هه‌موویانی كۆكردبووه‌وه. به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه‌و دوای شكستهێنانی داعش، چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆچوونی جیاوازیان بۆ داهاتووی عێراق هه‌یه.
له‌لای جاسم كه پێشتر له هێزی تایبه‌تی رژێمی سه‌ددام حسێن و دواتر له كارگه كاریكردووه، خواسته جیاوازه‌كانی میلیشیا جۆراوجۆره‌كان به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگ نییه، ئه‌و هیچ ركابه‌رییه‌ك له‌نێوان په‌یڕه‌وانی سیستانی و لایه‌نگرانی عه‌بادی نابینێت و هیچ فه‌رمانێكی جیاوازی له‌وانه‌وه بۆ نه‌هاتووه. به‌ڵام ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی دراوه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رپشكی كردووه كه ده‌بێت ئێمه چیبكه‌ین بۆ داهاتوو، به‌ڵام بۆچوونی ئایه‌توڵڵا سیستانی و پاڵپشتی ئه‌ویش گرنگه".
به‌ڵام عه‌لی حه‌مدانی كه فه‌رمانده‌ی جاسمه ده‌ڵێت: "گرنگه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان بمێننه‌وه كه رزگاریان كردوون، به باشترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش له خراپترین حاڵه‌تدا وه‌ك هێزی داگیركه‌ر ته‌ماشامان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه قوربانیمان به رۆحی خۆمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه رزگاربكه‌ین، بۆیه ده‌بێت هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عی له‌وناوچانه‌ی رزگاریان كردوون، بۆ پارێزگاریكردن له ئارامی ناوچه‌كان بمێننه‌وه".
ئێران له پشت كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌وه بوو، به ئاشكرا پاڵپشتی میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه و عه‌بادی ده‌كرد، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌ك وێنه‌كانی ده‌گرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی شیعه‌یه دژی رێكخراوی داعش.
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر راشكاوانه سه‌ركۆنه‌ی رۆڵی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردوو و سعوودیه و ئیسرائیلیش به وریاییه‌وه چاودێری بوونی سه‌ربازی و سیاسی ئێران له عێراق ده‌كه‌ن. جگه له كورد كه ره‌خنه له رۆڵی ئێران له عێراق ده‌گرێت.
پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگی داعش كۆتایی بێت، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عی و هێزه حكومییه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری كه‌ركووكدا گرت كه شارێكه "كێشه‌ی له‌سه‌ره" به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان قاسم سوله‌یمانی و ئێرانی به پله‌ی یه‌كه‌م له‌و هێرشانه‌دا تۆمه‌تبار كرد.
به‌ڵام له‌به‌رمبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیده‌كاته‌وه قاسم سوله‌یمانی له نزیكی به‌ره‌كانی شه‌ڕ بووبێت، هه‌ر چه‌نده له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی بووه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و زانیاریانه‌یان بۆ گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
دوای ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركووك، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گووتی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه راوێژكاره ئێرانییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان"، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی دایه‌وه‌و هۆشداریدایه واشنتن ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2018 و نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له 12/5/2018 ئه‌نجام بدرێت. رۆڵی میلیشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانیان زۆر زیاتر ده‌ركه‌وتووه به‌راورد به‌و رۆڵه‌ی پێشتر هه‌یانبووه.
ركابه‌ری عه‌بادی
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی نیووز ویكی ئه‌مریكی، له نێوان دوو ركابه‌ری سه‌ره‌كی عه‌بادیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، یه‌كێكیان هادی عامرییه كه ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره و یه‌كێك له گرووپه نیمچه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه ئێران به ته‌واوه‌تی پاڵپشتیان ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا كاردانه‌وه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر كاندیدكردنی عامری، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی سیستانی و موقته‌دا سه‌در ده‌دات كه سیمبوولی یاخیبوونی شیعه‌كانه دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێشتر له رێگه‌ی جه‌یشی مه‌هدی دژی سه‌ربازانی ئه‌مریكا شه‌ڕی زۆری كردووه، بۆیه موقته‌دا سه‌در هاوشانی سیستانی رۆڵی گرنگی له درووستكردنی فه‌رمانڕه‌وای عێراق هه‌یه.
له سێگۆشه‌ی سوننه‌دا
تكریت مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی ساڵی 2015 له ده‌ست داعش ده‌رهێنرا، له‌ناو ده‌نگی چه‌ك و شه‌ڕ و بۆمبی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه، ئێستا منداڵه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه راكردن و یاریكردن.
پێش ئه‌وه‌ی رۆژئاوا بێت، كاروانی بووك و زاوایه‌ك به شه‌قامه‌كه‌دا ده‌ڕوات و به گوڵی په‌مه‌یی رازاوه‌ته‌وه‌و به ته‌نیشت پاشماوه‌ی رووخاوی مزگه‌وتێكدا تێده‌په‌ڕێت كه هێشتا چاك نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌ولاشه‌وه ژماره‌یه‌ك خانووی داڕووخاو وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و كه‌س نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناویان، پێناچێت به‌و زووانه‌ش ئاوه‌دان ببنه‌وه.
ئه‌وێ ناوچه‌یه‌كی سوننه‌نشینه و به‌لای ئه‌وانه‌وه بینینی هه‌ر خه‌ونێكی جوان به‌هۆی رزگاربوونیان له داعش، مێشكیشیان به سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ململانێی تائیفیشه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و ده‌ڵێن: "ململانێی تائیفه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ خه‌ریكه درووست ده‌بێته‌وه".
به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی راپۆرته‌كان، حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه‌ی وه‌حشیگه‌ری زۆریان دژی سوننه‌كان ئه‌نجامداوه، له ئه‌نبار، فه‌لوجه، روومادی و ناوچه‌كانی دیكه قوربانی ده‌ستی حه‌شد زۆرن. ئه‌وكاتانه‌ی ناوچه‌كان له ده‌ست داعش ده‌رده‌هێنران، خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل ئه‌شكه‌نجه‌دراون. له حوزه‌یرانی ساڵی 2016 چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌ی تۆقێنه‌ری جه‌سته‌ی چه‌كداره‌كانی داعش و خه‌ڵكێكی دیكه‌شیان نیشاندا كه ده‌یانگووت داعشن و به‌شێكیان داعش‌یش نه‌بوون.
به‌ڵام له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، حه‌شدی شه‌عبیان خسته سه‌نگه‌ره‌كانی پشته‌وه‌و نه‌یانهێشت به زۆری بێنه ناو شار و گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغه‌كانه‌وه‌و ئازادكردنی گونده‌كانیان پێ سپاردن. چونكه ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی وه‌حشیگه‌ری له ئارادابوو. هه‌ر چه‌نده له‌و شاره‌ش پێشێلكاری زۆر تۆماركرا.
په‌راوێزخستنی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان
كه‌متر له دوو كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی شاری تكریت، ئه‌حمه‌د كه‌ریم، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له پشت پایه كۆنكریتییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌ریم هه‌ڵبژێردراوه‌و له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه مه‌شقی پێكراوه، ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هۆزێكی ناوداری سوننه‌ی ناوچه‌كه‌یه ساڵی 2013 ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، پێش ئه‌وه‌ی داعش ناوچه‌كه داگیر بكات. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ده‌وروبه‌ری بتوانن هاووڵاتییه گه‌مارۆدراوه‌كه له سێگۆشه‌ی سوننه قایل بكه‌ن كه ده‌توانن ئایینده‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، كه‌ریم پێیوایه رووداوه‌كانی رابردوو جارێكی دیكه‌ش رووده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ر چه‌نده تا راده‌یه‌ك ژیان بۆ تكریت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هاوكارییه‌كی ماددی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌دراوه‌ته شاره‌كه و ته‌نها چه‌ند رێكخراوێكی ناحكومی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌ن. ھێشتا خانووه رووخاوه‌كان پڕن له پاشماوه‌ی وێرانبوونیان و خه‌ڵكی بێجی كه 55 كیلۆمه‌ترێك له سه‌نته‌ری تكریته‌وه دووره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌شیان له داعش پاكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی 4 ساڵه وه‌ك ئاواره‌ن و دوای رزگاركردنی تكریتیش له‌و شاره‌دا وه‌ك ئاواره ده‌ژین.
ئه‌حمه‌د كه‌ریم ده‌ڵێت: "پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌راورد به پارێزگای ئه‌نبار كه به‌مدواییانه ئازادكرا، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه په‌راوێزخراوه، ده‌زانین داعش له‌وێ زیاتر مایه‌وه‌و زۆرتر زیان به‌ر پارێزگاكه كه‌وتووه‌و حكومه‌تی عێراق خه‌رجی زیاتری له جه‌نگی ئه‌و پارێزگایه كردووه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین پێویستی به هاوكاری نییه و په‌راوێز بخرێت".
ئه‌حمه‌د كه‌ریم ده‌ڵێت: "مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له په‌راوێزخستنی سوننه‌كان خه‌ریكه قۆڵده‌بێته‌وه. پێشتر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو، چونكه وایانده‌زانی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارنه ده‌یكه‌ن شۆڕشه دژی حكومه‌ت و به‌رامبه‌ر په‌راوێزخستنی سوننه‌كانه، به‌ڵام دوای بینینی ئه‌و هه‌موو كوشتوبڕ و زوڵم و سته‌مه ئێستا بۆچوونیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق كارێكی وه‌های نه‌كردووه ئه‌و هه‌سته گۆڕاوه بقۆزێته‌وه و سوودی لێوه‌ربگرێت. چونكه ئه‌گه‌ر سوننه‌كان هه‌ست بكه‌نه‌وه هێشتا له به‌غداوه دان به مافه‌كانیاندا نانرێت و گوزه‌ران و مووچه و ژیانیان باش نابێت و بێكاری زۆر ده‌بێت، ئه‌وكاته مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه".
ئه‌حمه‌د كه‌ریم سه‌رقاڵیی زۆری هه‌یه و كێڵگه و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له پارێزگاكه و كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و كارگه‌كانی دیكه ده‌بێت چاك بكاته‌وه، به‌ڵام میلیشیا شیعه‌كان كێشه‌ی زۆریان بۆ درووستكردووه‌و به درێژایی رێگاكه و رێگای چوون و ده‌رچوون بۆ كارگه و كۆمپانیاكان ئه‌وان له‌وێن و به وێنه‌ی سیستانی و موقته‌دا سه‌در داپۆشراون، له‌ولاتریش خاڵی پشكنین به‌ده‌ست چه‌كداره‌كانی سه‌رایای سه‌لامه‌وه‌یه كه سه‌ر به موقته‌دا سه‌درن.
هه‌موو ئه‌وانه په‌یوه‌ندی به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌یه له ناوچه سوننه‌نشینه‌كاندا، ئه‌حمه‌د كه‌ریم ده‌ڵێت: "ناچارین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به‌ڵام بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له بازنه‌ی كاركردنمان كارێكی باش نییه، چونكه له راستیدا ده‌ست له كاروباری حكومه‌ت و هاووڵاتیان وه‌رده‌ده‌ن و خۆیان له زۆربه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌نه لایه‌ن".
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات كه ئه‌و چه‌كدارانه له ناوچه‌كان دووربخرێنه‌وه، ئه‌وان ده‌ست له كاروباری هاووڵاتیانی سوننه وه‌رده‌ده‌ن، چه‌نده پێویست بوو چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كاندا نه‌مێنن، بۆ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش هێنده پێویسته دووربخرێنه‌وه، چونكه بارودۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد له‌م ناوچانه‌دا بمێننه‌وه، جارێكی دیكه مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت حكومه‌ت هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه رێكبخاته‌وه‌و ئاماده‌یان بكات، چونكه ئێمه نامانه‌وێت بچێت له باشووره‌وه چه‌كدار بهێنێت پاسه‌وانی ناوچه‌كانمان بن، خۆمان ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین".
ئه‌حمه‌د كه‌ریم باشتر شاره‌زای خه‌ڵك و ناوچه‌كانی سێگۆشه‌ی سوننه‌یه، كاتێك له باشوور ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕدرێت، ئه‌و هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "زۆر زێده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن و له هاووڵاتیان خۆشخه‌یاڵ مه‌كه‌ن، چونكه له راستیدا لێره هیچ ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار نییه".
K24