پەرلەمانی عێراق ھەوڵی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی دەدات
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بخرێتە بەرنامەی دانیشتنی ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق 50 واژوو لەلایەن پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە".
گوتیشی: "دوای کۆکردنەوەی واژوو لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان رەزامەندی دەربڕیووە، کە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان".
ھەر پەیوەست بەم باسەوە، سەرچاوەیەكیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24 ی گوت: "عەبادی لەگەڵ سوننەكان رێككەوتووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان بكەن و بودجەی گشتی تێپەڕێندرێت".
ھەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە: "فراكسیۆنە كوردییەكان بە یەكدەنگی ھەوڵەكانیان یەكخستووە بۆ ئەوەی پشكی 17% لە بودجە بچەسپێنن و جەختیشدەكەنەوە ئەگەر داواكارییەكانیان لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا دانیشتنەكان بایكۆت دەكەن".
K24