به‌حره‌ین ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ 8 هاووڵاتى شیعه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و دیپۆرتى شارى نه‌جه‌فیان ده‌كات

به‌حره‌ین ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ 8 هاووڵاتى شیعه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و دیپۆرتى شارى نه‌جه‌فیان ده‌كات

ڕێكخراوى "هیومان ڕایتس ۆچ"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌حره‌ین، دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى لێیان وه‌رگرته‌وه‌، هه‌شت هاووڵاتییان دیپۆرتى عێراق كرده‌وه‌.


ڕێكخراوه‌كه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌: "هه‌شت هاوولاتییه‌كه‌ له‌ ساڵى 2012 به‌تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به‌ ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌حره‌ینیان لێوه‌رگیرایه‌وه‌ و له‌ 30ى كانوونى دووه‌مى 2018 و 1ى شوبات، دیپۆرتى شارى نه‌جه‌ف، كران".


ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى له‌ ساڵى 2012ه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌حریه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌یان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌، گه‌شتووه‌ته‌ 578 هاووڵاتی.


له‌ ساڵى 2011ه‌وه‌، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن شیعه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ ناوه‌ ناوه‌ ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌یان سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆنى به‌حره‌ینی، له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ ئیدانه‌ كراون و ژماره‌یه‌كیشیان ڕه‌گه‌زنامه‌ى وڵاته‌كه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.
bas news-
Top