عێراق لیستێك به‌ناوى 60 داواكراو بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕه‌غد سه‌دام حسێن یه‌كێكیانه‌

عێراق لیستێك به‌ناوى 60 داواكراو بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕه‌غد سه‌دام حسێن یه‌كێكیانه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/ 2 /2018 ڕای گه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق لیستێكى نوێی به‌ناوى 60 داواكراو ده‌ركرد، كه‌ له‌نێویاندا "ڕه‌غه‌د" كچى سه‌رۆكى ڕژێمى به‌عسى تێدایه‌.


له‌نێو لیسته‌كه‌دا، 28 چه‌كدار و 12 سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 20 سه‌ركرده‌ى حزبى به‌عس، هه‌یه‌ و وێنه‌ و زانیارى له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ داواكراوان، هاوپێچ كراوه‌.


سه‌رجه‌م ناوه‌كان عێراقین، ته‌نها یه‌ك داواكراو لوبنانییه‌ (معه‌ن به‌شوور)، ئه‌ویش ئه‌میندارى گشتیی كۆنگره‌ى نیشتمانی عه‌ره‌بییه‌.


هه‌رچه‌نده‌ له‌نێو لیسته‌كه‌دا ناوى ده‌یان چه‌كدار و سه‌ركرده‌ى داعش هه‌یه‌، به‌ڵام ناوى "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى" سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه‌، نه‌هاتووه‌.
bas news-
Top