ئیئتیلافه‌كه‌ى مالیكی: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ئاگادارى هێرشى ئه‌مریكییه‌كان بووه بۆ سه‌ر حه‌شد
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی (نوورى مالیكی)، له‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانتارێكییه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پێشوه‌خت ئاگاداری ئه‌و بۆردوومانه‌ى ئه‌مریكا بوو كه له شاره‌دێی به‌غدادى له ئه‌نبار كرایه سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شد.
زه‌ینه‌ب به‌سڕى، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌باره‌ى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد، كه ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا چه‌نده و ئه‌ركیان چییه، ڕاوێژكارییه یان هه‌واڵگیری؟.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئایا خه‌رجییه‌كانى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه، حكوومه‌تى عێراق له‌ئه‌ستۆى ده‌گرێت، یان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكوومه‌تى عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادى" ئاگاداری ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ى شاره‌دێی به‌غدادی بوو كه ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى حه‌شدى عه‌شایه‌رى بوون به قوربانی.
له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو، هێزه‌كانى هاوپه‌یمان نێوده‌وڵه‌تى، له شاره‌دێی به‌غدادى له ئه‌نبار، بۆردوومانى چه‌كدارانى حه‌شدى عه‌شایه‌ریان كرد و له ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌كدار بوونه قوربانی.
bas news-