سوننە پڕۆژەیاسای سەحوە پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات
پەرلەمانتارانی عەرەبی سوننە پڕۆژەیاسایەک لەبارەی هێزەکانی سەحوە، پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 28-1-2018 ، بە واژۆی 12پەرلەمانتاری عەرەبی سوننە، پڕۆژەیاسایەکیان لەبارەی هێزەکانی سەحوە بەناوی یاسای سەحوەی رۆڵەکانی عێراق (سەحوەکان) پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.
عەبدولقەهار سامەرائی، یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی، کە واژۆی لەسەر پڕۆژەیاساکە کردووە،رۆڵەکانی سەحوە رۆڵێکی گرنگیان لە شەڕی دژی قاعیدە و شەڕی تیرۆر هەبووە، بۆیە پێویستە رێز لە توانا و ئەزموون ماندووبوونیان بگیرێت و لە چوارچێوەی هێزێکی رێکخراوی یاساییدا پاداشت بکرێنەوە و مافەکانیان بەفیڕۆنەچێت".
سامەڕائی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هێزە هیچ پەیوەندییەکی بە حەشدی شەعبی نابێت و ناخوازن لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی بێت، بەڵکو هێزێکی رێکخراوی یاسایی بێت و سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت.
RUDAW -