له‌به‌غدا عه‌شیره‌تێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر تۆڵه‌ى كوژراویان ده‌كه‌نه‌وه‌

له‌به‌غدا عه‌شیره‌تێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر تۆڵه‌ى كوژراویان ده‌كه‌نه‌وه‌
عه‌شیره‌تى "زوبێد" له‌ به‌غدا، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵى ئه‌و بانده‌ى، كه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك كوڕێكیان ده‌كوژن و به‌رچاوى حكوومه‌ته‌وه‌، تۆڵه‌ى قوربانییه‌كه‌ین به‌ سووتاندنى ماڵى بانده‌كه‌، ده‌كه‌نه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزانى گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌، ڕای گه‌یاندووه‌، كوڕه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى فه‌یسبووكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كرێت و دواتر بانگهێشتى شوێنێكى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كتر ببینن.

دواى گه‌یشتنى بۆ شوێنى دیاریكراو، گه‌نجه‌كه‌ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌دا بوون، ده‌ڕفێندرێت و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌شیدا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گفتوگۆ و مامه‌ڵه‌كردن، سه‌ره‌تا داواى 250 هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواجار له‌سه‌ر 20 هه‌زار دۆلار ڕێكده‌كه‌ون.

هه‌رچه‌نده‌ ڕێككه‌وتن له‌نێوان بانده‌كه‌ و كه‌سوكارى ڕفێندراوه‌كه‌ ده‌كرێت و پاره‌كه‌ش ده‌درێت، به‌ڵام پێش وه‌رگرتنى پاره‌، بانده‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ ده‌كوژن و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، بانده‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش به‌به‌رچاوى حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌شیره‌تى قوربانییه‌كه‌ ماڵى بانده‌كه‌ ده‌سووتێنن.










باسنيوز
Top