ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هاوكارى دۆسته‌كه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى سووتاند ده‌ستگیر كرا

 ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هاوكارى دۆسته‌كه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى سووتاند ده‌ستگیر كرا
هێزێك له‌ پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان، سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌سڕه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ 1/ 2018 ئافره‌تێكیان ده‌ستگیر كرد، كه‌ به‌هاوكارى دۆسته‌كه‌ى، هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشتووه‌ و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى سووتاندووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌ پارێزگاى به‌سڕه‌، ڕای گه‌یاند: "تاوانه‌كه‌ نزیكه‌ى پێش مانگێك له‌مه‌وپێش ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌یدا له‌سه‌ر كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى و دواتر شاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى، ڕێككه‌وتوون".

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ ژنه‌كه‌ ده‌رمانى بێهۆشكردنى به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى داوه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ى كوشتوویانه‌، پاشان ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه‌ و له‌شوێنێكى دووره‌ده‌ست، شاردووه‌ته‌وه‌.

دواى لێكۆڵینه‌وه‌كردن، سه‌ره‌داوه‌كان ئاشكرا ده‌بن و به‌هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ ده‌گه‌ن و ئه‌مڕۆ ژنه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.










باسنيوز
Top