ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هاوكارى دۆسته‌كه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى سووتاند ده‌ستگیر كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له پارێزگاى به‌سڕه، ڕای گه‌یاند: "تاوانه‌كه نزیكه‌ى پێش مانگێك لهمهوپێش ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ژنه‌كه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌یدا له‌سه‌ر كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى و دواتر شاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى، ڕێككه‌وتوون".
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه، كه ژنه‌كه ده‌رمانى بێهۆشكردنى به هاوسه‌ره‌كه‌ى داوه و دواتر له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ى كوشتوویانه، پاشان ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه و له‌شوێنێكى دووره‌ده‌ست، شاردووه‌ته‌وه.
دواى لێكۆڵینه‌وه‌كردن، سه‌ره‌داوه‌كان ئاشكرا ده‌بن و به‌هه‌ردوو تاوانباره‌كه ده‌گه‌ن و ئه‌مڕۆ ژنه‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
باسنيوز