ناوه‌ندێك: سه‌رۆكى تۆڕى میدیای عێراقی نزیك له حكوومه‌تى فیدڕاڵ لهبهڕێوهبهرێكى داوه
ناوه‌ندى عێراقیی بۆ پشتیوانیی له ئازادى بیروڕا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى تۆڕى میدیای عێراقی، به "لێدان و ده‌ركردن" هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن.
ناوه‌نده عێراقییه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/ 1/ 2018، له‌سه‌ر زارى (حسێن عه‌لى حه‌سوون) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندنى تۆڕه‌كه، بڵاوی كرده‌وه، كه (حه‌سوون) چووه‌ته نووسینگه‌ى (موجاهید ئه‌بو هێل) سه‌رۆكى تۆڕی میدیایی عێراقیی، كه تۆڕێكى فه‌رمییه و سه‌ر به حكوومه‌تى فیدڕاڵه، بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ند بهكارهكهیانهوه بكات، به‌ڵام له‌كاتى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردندا، سه‌رۆكى تۆڕه‌كه هێرشی كردووه‌ته سه‌رى و ڵیداوه و دواتر له نووسینگه‌كه ده‌رى كردووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه.
دواى ئه‌وه، سه‌رۆكى تۆڕى میدیای عێراقی فه‌رمانی ده‌ركردووه به قه‌ده‌غه‌كردنى چوونه ژووره‌وه‌ى (حه‌سوون) بۆ نووسینگه‌كه"به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت".
(حسێن عه‌لى حه‌سوون)، ده‌شڵێت:"سه‌رۆكى تۆڕه‌كه چه‌ندین تۆمه‌تى ئاراستهكردووم، كه هیچیان ڕاست نین و وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووم كه دوور بووه له‌هه‌موو ڕه‌وشتێكی كاركردن".
ناوه‌نده عێراقییه‌كه داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى و لیژنه‌ى ڕۆشنبیریی و میدیا له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى میدیای عێراقی، ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له له‌و كێشه‌یه بكه‌ن و ڕێكاریی یاسایی و پیشه‌یی بگرنه‌به‌ر.
bas news-