سەلیم جبووری: هەتا ئێستا لامەرکەزیەت لە عێراق جێبەجێ نەکراوە

 سەلیم جبووری: هەتا ئێستا لامەرکەزیەت لە عێراق جێبەجێ نەکراوە
لە بەغدا و کۆنگرەی نێودەوڵەتی و سسیتەمی لامەرکەزیدا سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا گوتی هەتا ئێستا سیستەمی لامەرکەزی نەیتوانیەوە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.



بەپێی سەرچاوەی میدیاکا، ئەو کۆنگرە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/1/24 لە شاری بەغدا بەڕێوە چوو، بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و بەرپرسانی باڵای عێراق تییدا بەشدار بوون و سەریلم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گوتارێکدا ڕای گەیاند: "ئێمە لە پەرلەمان و حکوومەتی عێراق پشتیوانیمان لە سیستەمی لامەرکەزیەتی فیدراڵی کردووە بۆ ئەوەی بتواندرێت پەنجە بخرێتە سەر ئەو کەموکۆڕییانەی کەلە دامودەزگاکانی جێبەجێکردن و یاسادانان لە ئارا دان".



گوتیشی: "هاوکات دەرەتانی ئەوە ڕەخساوە کە خەڵک بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پارێزگاکانیان دەسەڵات بگرنە دەست و خۆیان لەناو سیستەمی حکوومەتدا ببینەوە و دوور بن لە دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا، بەڵام تاکوو ئێستا نەتواندراوە بەو شێوەیەی کە ئێمە دەمانەویست، یان بەو چەشنەی کە سیسەتمی لامەرکەزیەت دەیهەوێت ئامانجەکان جێبەجێ بکرێن".



سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش کرد: "زۆربەی ئەو بەربەست و لەمپەرانەی کە لەبەردەم سیستەمی لامەرکەزی دان، بوونەتە هۆکاری ئەوەی کەلە پشت پەردەوە، یان خود لەلایەن پارتەکان و لایەنە سیاسییەکانیانەوە هان بدرێن و نەتواندرێ کێشەکان چارەسەر بکرێن".



جەختی لەوەش کردەوە: "ئێستا ئامانجێکی گەورەمان لەبەردەستە کە دەبێ بە هەموومانەوە هەوڵی بۆ بدەین بۆ ئەوەی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ بێنە ناو ئەم سیستەمەوە، بۆ ئەوەی ئامانجی لامەرکەزیەت لە عێراق بەدی بێنن کە بەدوور بێت لە بیری تایفی هەتا ئامانجە فیدراڵییەکانی عێراق بێنەدی."



باسنیوز
Top