ورده‌كاريى ده‌رچوونى فه‌رمانى گرتن بۆ سه‌رۆكى میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى

ورده‌كاريى ده‌رچوونى فه‌رمانى گرتن بۆ سه‌رۆكى میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى
ڕۆژنامه‌ى (ئه‌خبار)ى لوبنانى، ئاشكراى كرد، كه‌ سوپاى لوبنانی و هێزه‌كانى ئاسایشی ناوخۆ له‌ 15ى ئه‌م مانگه‌ گشتاندنێكیان بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و مه‌فره‌زه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنى (قه‌یس خه‌زعه‌لى) له‌دایكبووى به‌غدا 1974 ده‌ركردووه‌.



گشتاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر داواى دادوه‌ر (سه‌میر حه‌موود) داواكاری گشتیی هاتووه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى: "ده‌ركه‌وت قه‌یس خه‌زعه‌لى، ئه‌میندارى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چووه‌ته‌ سه‌ر خاكى لوبنان و به‌جلى سه‌ربازیی له‌سه‌ر سنوورى لوبنان- ئیسرائیل، ده‌ركه‌وت".


هه‌روه‌ها، ئه‌و فه‌رمانه‌، له‌سه‌ر خواستى سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكى حكوومه‌تى لوبنان هاتووه‌، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رۆكى میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق.


ڕۆژنامه‌ نزیكه‌كه‌ له‌ (حزبوڵاى لوبنانى) ، كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى پێشوه‌خته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لوبنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌: "فه‌رمانێكى له‌و شێوه‌یه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌عد حه‌ریری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و جه‌ماوه‌رى پێزیاتر ده‌كات".


له‌ماوه‌ى پێشوودا، گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك بڵاو بووه‌وه‌ و تێیدا، قه‌یس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق له‌سه‌ر سنوورى لوبنان- ئیسرائیل به‌جلى سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت.
bas news -
Top