عێراق.. 100 پەرلەمانتار ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە

 عێراق.. 100 پەرلەمانتار ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مەرجی خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکرد، کە پێویستە ھەرکەسێک خۆی کاندید بکات، ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت.

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ سایتێکی لۆکاڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە مەڕ مەرجی بڕوانامە، نزیکەی 100 ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕوانامەی بکالۆریۆسیان نییە.

بەگوێرەی ئەو مەرجە بێت، ئەو 100 پەرلەمانتارە ناتوانن خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید بکەنەوە، کە بڕیارە لە 12ی ئایاری 2018 بەڕێوە بچێت.








باسنيوز
Top