داوا له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت پاریزگای نه‌ینه‌وا جێبهێڵن
هاوپه‌یمانی نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/1/2017 به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن، حه‌شدی شه‌عبی له پاریزگای نه‌ینه‌وا بچنه ده‌ره‌وه‌و بگۆڕدرێن به هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ریزی ھێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له كار ده‌ركرابوون، بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ كاركردن تا كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانیان بێت و خزمه‌تی پارێزگاكه‌ش بكه‌ن.
پاش ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌شدی شه‌عبی به زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی لایه‌نه سوننییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌و ھێزانه ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه‌و به‌رده‌وامن له پێشێلكاری و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی پارێزگاكه.
K24