ویلایه‌تی: ئه‌گه‌ر ئێران نه‌با داعش له به‌غدا بوو
ویلایه‌تی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بووایه، به‌غدا و دیمه‌شق و قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌وتن و رووسیاش سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوو له ناوچه‌كه و نه‌یده‌توانی هیچ كارێك بكات.
ویلایه‌تی روونیده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی ئێران نه‌با، حكوومه‌تی سووریا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌كه‌وت و داعش‌یش له به‌غدا ده‌بوو.
هاوكات به‌رگری له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگرییه نه‌بێت، "سوپای داگیركاری ئیسرائیل" ئێستا له‌سه‌ر سنووری پارێزگاكانی كوردستان (سنه) و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوای ده‌بوو، كه دوو پارێزگای كوردیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "كه‌یهان"ی ئێرانی نزیك له باڵی ئوسوڵگه‌راكان، ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به پلاندانان بۆ دابه‌شكردنی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه ناوی ئه‌و ناوچه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه گۆڕاوه بۆ رۆژئاوای ئاسیا.
له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه، كه رۆژنامه‌كه به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی سووریا وه‌سفیكردووه، ویلایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران هیچ رۆڵێكی نییه و پابه‌نده به رێبازی به‌رگریكارانه‌ی خۆی له ناوچه‌كه.
K24