پەرلەمانی عێراق رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی یەکلا کردەوە

 پەرلەمانی عێراق رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی یەکلا کردەوە
پەرلەمانی عێراق رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی گشتیی وڵاتەکەی یەکلا کردەوە، دوای ناکۆکییی ھەردوو پێکھاتەی شیعە و سوننەمەزھەبەکان.

رۆژی دووشەممە 22/1/2018، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ساز کرد و تییدا بڕیاری دا، ھەڵبژاردن لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا، ئەنجام بدرێت.

رۆژی یەکشەممە 21/1/2018، دادگای فیدڕالیی عێراق رایگەیاند، کە پەرلەمان دەسەڵاتی گۆڕینی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نییە و دەبێ پەرلەمان پابەند بێت بە ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ھەموو پارێزگاکانی ئەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت ھەردوو پێکھاتەی عەرەبی شیعە و سوننەمەزھەبەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکۆک بوون.









باسنيوز
Top